كوڕێكی حه‌سیب قه‌ره‌داخی بە کۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
خەبات حه‌سیب قه‌ره‌داخی
وێستگه نیوز ـ
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، خه‌بات شێخ حه‌سیب قه‌ره‌داغی كوڕی شاعیری گه‌وره‌ی كورد حه‌سیب قه‌ره‌داغی، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
یه‌كێك له نزیكه‌كانی كۆچكردوو بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا، خەبات حه‌سیب قه‌ره‌داخی، كه ده‌كاته کوڕە گەورەی شاعیری گەورەی كورد حەسیب قەرەداخی كۆچی دوایی كرد.
خه‌بات كوڕه گه‌وره‌ی شاعیری گه‌وره‌ی كورد حه‌سیب قه‌ره‌داخییه، برای هه‌ردوو نووسه‌ری دیار ئازا و به‌هات-ه.
له لایه‌كی دیكه‌وه پارێزگاری سلێمانی سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ كه‌سوكاری كۆچكردوو ده‌ربڕیوه و هیوای به‌خشینی ئارامی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی خواستووه.
AM:11:20:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 7696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت