به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سێگردكان زانیاری لەسەر دزه كردنی چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان ده‌دات
ئامادەباشی هاوڵاتییان و هێزە ئەمنیەەکان لە ناحیەی سێگردکان
وێستگه نیوز ـ
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه له هاوڵاتیه‌كی ناحیه‌ی سێگردكان ده‌كه‌ن دواتر رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌نێوان ئه‌و چه‌كدارانه‌و هاوڵاتیه‌كانی ناوچەکەدا رووده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كه‌ش زانیاری زیاتر له‌و باره‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
قاتیح حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سێگردكان به میدیاكانی راگه‌یاندووه: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كه ژماره‌یان له نێوان شه‌ش بۆ حه‌وت كه‌س بووه بینراون ته‌قه‌یان له‌هاوڵاتیه‌كی ناحیه‌ی سێگردكان کردوە كه له‌سه‌ر زێی بچووك خه‌ریكی كشتوكاڵ كردن بووە.
وتیشی: "لەگەڵ رووداوەکەدا به زووترین كات هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه و خۆبه‌خش و به‌ڕێوەبه‌ری فه‌رمانگه‌كان و هاوڵاتیانی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق و سێگردكان به‌رپرسانی حزبی و حکومی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و گه‌مارۆی توندی ناوچه‌كه‌یاندا كه گومان ده‌كرێت چه‌كدارانی داعشبن و له سنووری شوان و شێخ بزێنیه‌وه به‌زێی بچوكدا خۆیان گه‌یاندبێته ناوچه‌كه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا: "تا ئێستا له جێگاكه ماونەتەوە و دڵنیایی ته‌واو ده‌ده‌ین به‌هاوڵاتیان كه ناحیه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه ئه‌مینه‌كاندایه‌و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان پارێزراوه".
ناحیه‌ی سێگردكان سەر بە شارۆكەی كۆیەیە و دەكەوێتە 75 كیلۆمەتر باشووری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێر، بەدووری 60 كیلۆمەتر لە باشووری خۆرئاوای كۆیە، بەسەر زێی بچووك دەڕوانێت و لە نێوان ناحیه‌كانی تەقتەق و پردێ هەڵكەوتووە.
AM:10:37:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت