زاناكان سه‌ریان سوڕماوه، جۆرێك مرۆڤ هه‌ن توشی كۆرۆنا نابن
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای پاستۆر بۆ توێژینه‌وه له زانستی په‌تا و زینده‌وه‌رزانیی ورد ئاشكرایكردوه كه كۆمه‌ڵێك له مرۆڤ هه‌ن توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن.
سایتی روسیا توده‌ی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه گوایه ئیریج تۆتۆلیان، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای پاستۆر بۆ توێژینه‌وه له زانستی په‌تا و زینده‌وه‌رزانیی ورد ئه‌و زانیارییه‌ی ئاشكراكردوه و ناوبراو وتویه‌تی كه ئه‌و جۆره مرۆڤانه چه‌ندین جار به‌ركه‌وته‌ی توشبوانی كۆرۆنا ده‌بن و نه‌خۆشیش ناكه‌ون و ڤایرۆسه‌كه كاریان لێ ناكات.
زاناكان سه‌ریان له‌و دیارده‌یه سوڕمان و نازانن له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كی ته‌ندروستیی كارپێكراو شرۆڤه‌ی بۆ بكه‌ن و تائێستاش هۆكاره‌كه‌ی له‌لای زانایان روون نییه.
ئیریج تۆتۆلیان ئه‌و راستیه‌ی له مونته‌دای "ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵگه‌ی 2020"دا دركاندوه و رایگه‌یاندوه كه هێشتا ناتوانن هۆكاره بایۆلۆجییه‌كان بۆ به‌رگری و به‌رگه‌گرتنی ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه دیاری بكه‌ن كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندجارێك تێكه‌ڵی توشبوانیش ده‌بن و به‌ریان ده‌كه‌ون.
پێشتریش هه‌مان راستی راگه‌یه‌ندرابوو، زاناكان ئاشكرایانكردبوو كه له‌ناو مرۆڤدا كه‌سانێك هه‌ن جۆره جینێك له له‌شیاندا هه‌یه و به‌وهۆیه‌وه توشی كۆڤید19 نابن.
PM:11:52:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 17288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت