چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سوریا و سعودیه‌ی هه‌ژاند
وێستگه نیوزـ
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سعودیه و دوانی دیكه‌ش سوریای هه‌ژاند، به‌ڵام زیانی گیانی و ماددیان به‌دواوه نه‌بووه.
ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌زانیی عه‌ره‌بستانی سعودی ئاشكرایكرد كه بومه‌له‌رزه به قوڵیی 2.5 كیلۆمه‌تر له باشوری شاری خه‌میس مشیت رویداوه كه سه‌ر به ناوچه‌ی عه‌سیره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هۆكاری بومه‌له‌رزه‌كه به‌هۆی هێزی راكێشان بووه له فراوانبونی بنی ده‌ریای سور به‌ره‌و وڵاتانی خۆرئاوا.
هه‌ر به هه‌مان هۆكار دوو بومه‌له‌رزه له سنوری ئیداریی نێوان هه‌ردوو پارێزگای لازقیه و ئیدلب رویداوه كه گوڕه‌كه‌ی 3.3 پله بووه به پێوه‌ری رێكخته‌ر و ئه‌وی دیكه‌ش 3.6 بووه و به قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر رویداوه.
PM:09:42:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت