هه‌ڕه‌شه‌ له‌ شۆفێره‌ كورده‌كانی‌ هڵێی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌ولێر-به‌غدا ده‌كرێت



وێستگه‌ نیوز- 
شۆفێرە كوردەكانی رێگای هەولێر-بەغدا لەلایەن هاوپیشەكانیانەوە لە بەغدا هەڕەشەیان لێدەكرێت و رێگەیان پێنادرێت سەرنشین بگوازنەوە بۆ پارێزگای‌ هه‌ولێر.

سەركەوت عەبدولقادر بەرپرسی هێڵی گواستنەوەی هەولێر-بەغدا بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگه‌یاندووه‌: سەرەڕای ئەوەی مۆڵەتی فەرمیمان هەیە، بەڵام رێگەمان پێنادرێت سەرنشین لە بەغداوە بۆ پارێزگای‌ هەولێر و به‌ پێچه‌وانه‌ بۆ هه‌ولێر - به‌غدا بگوازینه‌وه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، شۆفێر هەیە مۆڵەتی نییە و لەو هێڵەدا كاردەكات، بەڵام هەڕەشە لە شۆفێرە كوردەكان دەكەن، چونكە كەس لە بەغدا كه‌س ده‌نگیان نابیستێت، ئه‌گه‌ر سكاڵاش تۆمار بكه‌ین ئه‌وا وه‌ڵام نادرێینه‌وه‌. 

بەرپرسی هێڵی گواستنەوەی هەولێر-بەغدا داواش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بێنه‌ سه‌رخه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كه‌یان بدۆزێته‌وه‌. 


PM:01:31:28/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت