له لوتكه‌ی داهاتووی یه‌كێتی ئه‌وروپادا رێوشوێن به‌رامبه‌ر توركیا ده‌گیرێته‌به‌ر
ماکرۆن و ئەردۆغان
وێستگه نیوزـ
فه‌ره‌نسا هانی یه‌كێتیی ئه‌وروپای دا له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی داهاتوی خۆیدا رێوشوێن دژی توركیا بگرێته‌به‌ر، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌و هێرشه تونده‌ی كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردیه‌سه‌ر ئیمانوێل ماكرۆن-ی هاوتای.
فرانك ریسته‌ر، وه‌زیری بارزگانیی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند "فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپاش یه‌كگرتون و له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی داهاتوی ئه‌وروپا پێویسته ئه‌وروپا چه‌ند بڕیارێك ده‌ربكات تا هاوسه‌نگیی هێز له‌گه‌ڵ توركیا به‌شێوه‌یه‌كی باشتر رابگرێت و به‌ها و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپا بپارێزێت".
له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی فه‌ره‌نسا دژبه موسڵمانان و هه‌ڵواسینی كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له فه‌ره‌نسا و هاوكات كوشتنی مامۆستایه‌كی فه‌ره‌نسی له‌لایه‌ن موسڵمانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، گرژی كه‌وته نێوان توركیا و فه‌ره‌نسا و هه‌ردوولا لێدوانی دژبه‌یه‌ك ده‌ده‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتبوی "شه‌و و رۆژ ماكرۆن خوی به ئه‌ردۆغانه‌وه گرتووه...وا باشتره پشكینینی ته‌ندروستیی ده‌رونیی بۆ بكرێت".
PM:08:35:27/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت