د.سەباح هەورامی: بە گومانی تووش بونم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆم کەرەنتین کردووە

‌د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی

وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەئێستادا بەگومانی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی کەرەنتینکردوە و سوپاسی ئەو کەسانەش دەکات کە هەواڵیان پرسیوە.

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "بەرێزان و خۆشەویستان، لە ئێستادا بە گومانی تووش بونم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆم کەرەنتین کردووە، سوپاس بۆ هەواڵ پرسیتان و خەمخۆریتان، بە هیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەکتان".

ئەوە لەکاتێکدایە سنوری پارێزگای سلێمانی ماوەی چەندین رۆژە لەسەر ئاستی عێراق بۆ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا و هەروەها ئاستی مردن بە پەتاکە لە پێشەنگی پارێزگاکانی دیکەدایە، بەجۆرێک لە 24 کاتژمێری رابردودا 345 توشبوو تۆمارکراون و  15 توشبو لەو پارێزگایەدا گیانیان لەدەستداوە.


PM:09:14:26/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو