كۆرۆنا..له ئیسپانیا باری له‌ناكاوی تەندروستی راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی ئیسپانیا به‌هۆی خراپیی دۆخی كۆرۆناوه باری له‌ناكاوی راگه‌یاند و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌یدا راگه‌یاند.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی ئیسپانیا، جگه‌له دورگه‌كانی كه‌ناری، له كاتژمێر 11ی شه‌وه‌وه تا 6ی به‌ره‌به‌یان هاتوچۆ قه‌ده‌غه ده‌كرێت، به‌ڵام مۆڵه‌تی یه‌ك كاتژمێریش بۆ هه‌ر دواكه‌وتنێك یان بارێكی تایبه‌ت بۆ حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كان درێژ ده‌كرێته‌وه.
له ئیسپانیا كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كردوه و ژماره‌ی توشبوان گه‌یشتوه‌ته زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ئه‌وانه‌ش كه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 34 هه‌زار و 752 كه‌س زیادی كردوه.
پیدرۆ سانشێز، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا رایگه‌یاندوه كه باری له‌ناكاوی ته‌ندروستی تا مانگی 5ی ساڵی داهاتوو درێژه‌ی پێده‌درێت.
PM:11:56:25/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت