خۆپیشاندەرێکی ساڵی رابردووی به‌غدا به چاوی كوێره‌وه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مساڵ ده‌كاته‌وه
خۆپیشاندەرەکە بینایی لەدەستدا
وێستگه نیوزـ
یه‌كێك له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه له ناڕه‌زاییه‌كانی مانگی تشرینی 2019 به‌شداریی كرد و به‌هۆی توندوتیژیی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه چاوه‌كانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مساڵیش به نابینایی به‌شداریی له یادی ئه‌و خۆپیشاندانانه كرده‌وه.
محه‌مه‌د حه‌سون جواد، ئه‌و گه‌نجه خۆپیشانده‌ره‌یه كه به بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردووی به‌غدا بینایی چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وه‌ش وایكردوه كه بێ به‌ش بێت له بینینی مندڵه‌كه‌ی.
حه‌سون دوای له‌ده‌ستدانی چاوه‌كانی به گریانه‌وه ده‌ڵێت "خۆزگه ره‌به‌ن بومایه" ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێستا ناتوانێت منداڵه‌كه‌ی ببینێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە لە یەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی 25ی تشرینی یەكەمی 2019دا، خۆپیشاندان لە شاری بەغدا و ژمارەیەك لە شارەكانی دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەنجام دران.
لە 25ی تشرینی یەكەمی 2019دا، خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق بەڕێوەچوو كە بەھۆیەوە حكوومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەھدی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كرا و زیاترله پێنج هه‌زار كه‌سیش كوژران و سه‌روو 20 هه‌زاریش برینداربوون.
PM:10:50:25/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت