به‌ڤیدیۆ..خێمه‌كانی خۆپیشانده‌رانی گۆڕەپانی ته‌حریر سوتێندرا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و چەندین خێمەی خۆپیشاندەران لە گۆڕه‌پانی تەحریر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه سوتێنرا و له نه‌جه‌فیش ته‌قه له خۆپیشانده‌ران كرا.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، خۆپیشاندان بۆ یادی ناڕه‌زاییه گه‌وره‌كه‌ی ساڵی رابردوو رێكخراو سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كان به ئاشتییانه به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له ئێواره‌وه توندوتیژی كه‌وتوه‌ته ناو خۆپیشاندانه‌كان و ئه‌مشه‌و خێمه‌ی خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غدا سوتێندا.
لە نەجەفیش کۆمەڵێک کەسی نەناسراو لە نێوخۆپیشاندەرانەوە هێرشیانكرده سەر هێزە ئەمنییەکان و بە فیشک وه‌ڵام درانه‌وه، لە بابلیش ماڵی سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگا لەلایەن خەڵکانی نەناسراو وە سوتێندرا و ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانیش دروست بوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ موقتەدا سەدر، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند: "كەسانی خراپەكار كە به‌پشتیوانیی لایەنی دەرەكی دزەیان كردوەتە نێو خۆپیشاندەرانەوە، خۆپیشاندانەكانیان لە رێرەوی ئاشتییانە دەركردوە".
راشیگه‌یاند كه پێویستە حكومەتی عێراق رێگە بە كەسانی خراپەكار نەدات رەوشی ئەمنی وڵات بشڵەژێنن، ئەگەر نا ئەوا بەڵگەیە لەسەر دەست تێكەڵكردن لەگەڵ ئەجندای دەرەكیی.
PM:08:26:25/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت