پۆلیسی راپەڕین: ئافرەتێك لە حەوزی ئاودا خنکا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئافرەتێکی تەمەن 45 ساڵ دانیشتوی گوندی دارەبەن لەسنوری قەزای رانیە لە کاتی کارکردندا کەوتۆتە ناو حەوزی ئاو و بەوهۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە وێستگەنیوز-ی راگەیاند، کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارە تەرمی ئافرەتێك بەناوی (ع، م، ڕ) تەمەن 45 ساڵ  دانیشتوی گوندی دارەبەن سەر بە ناحیەی سەرکەپکان  گەیەندرایە پزیشڪی دادوەری ڕانیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەوتەی کەس و کاری ناوبراو لە کاتی کارکردندا کەوتۆتە ناو حەوزی ئاو بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە، پۆلیسیش ڕێکاری یاسایی گرتوەتەبەر و تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕو، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لە بنکەی پۆلیسی سەرکەپکان کرایەوە  بۆزانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە و هۆکاری مردنەکەی و  لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.


PM:10:35:24/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو