سلێمانی: پیاوێك چه‌قۆی له ملی خۆی دا و ژیانی له مه‌ترسیدایه
وێستگه نیوزـ
پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن به چه‌پكێك گوڵه‌وه به‌ناوی به‌جێگه‌یاندنی پێویستی داوای له پاسه‌وانه‌كانی به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادی-ی سلێمانی كرد بچێته ته‌والێت، پاسه‌وانه‌كان مۆڵه‌تیان دا به‌ڵام پیاوه‌كه له‌وێ چه‌قۆیه‌كی له ملی خۆی دا و ئێستا ژیانی له مه‌رسیدایه.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد ئەو پیاوە تەمەنی 65 ساڵە و کاتێک چووەتە لای پزیشکی دادی-ی سلێمانی چەپکێک گوڵی بەدەستەوە بووە، داوای لە پاسەوانان کردوە رێگەی بدەن بچێتە توالێت، ئەوانیش رێگەیانداوە و چەپکە گوڵەکەیشی هەر لای ئەوان داناوە.
وتیشی: کاتێک دوای چەند خولەکێک دەنگی دەرگای توالێتەکە هاتووه، پاسەوانەکان چوونه‌ته‌لای و وایانزانیووه لەهۆش خۆی چووە، "بەڵام خوێنیان بینیوە، چەقۆیەکیش لە تەنیشتی کەوتوه كه ئەو کەسە لە ملی خۆی داوە".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا نەکردوه بەڵام ئاماژەی بەوە کرد كه خەڵکی سلێمانییە، کەسوکارەکەی ناسراون و گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی "ئێستاش لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە و ژیانی لە مەترسیدایە".
ئاشكراشیكرد كه زانیاریی سەرەتایی هەن کە ئەو کەسە نەخۆش بووە، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوە بەردەوامە و هۆکاری ئەو کارە روون نییە و "ناشزانین ئەو چەپکە گوڵەی لە کوێ بووە یان به‌نیازبوه بۆ كێی ببات".
PM:06:00:23/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 5080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت