زانیاری نوێ: حكومه‌ت شێرێكی بۆ نادۆزرێته‌وه و كه‌سیش خۆی ناكاته خاوه‌نی
كه‌سێك نوسیویه‌تی "ده‌بێت ئه‌م شێره هی چ به‌رپرسێك بێت له‌برساندا هه‌ڵهاتبێت" یه‌كێكی تر وه‌ڵامی ده‌داته‌وه كه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه"
وێستگه نیوز-
ماوه‌ی سێ رۆژه تیمه‌كانی پۆلیسی داراستان، ناحیه‌ی بازیان و تیمی فڕۆكه‌وانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌دوای شێره‌ێكدا ده‌گه‌رێن به‌ڵام نه‌یانتوانیوه بیدۆزنه‌وه‌و تاوه‌كو ئێستاش كه‌س خۆی ناكاته خاوه‌نی ئه‌و شێره.
چه‌ند هاوڵاتییه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه شێرێكی گه‌وره‌یان له ناحیه‌ی بازیانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی بینیوه. له‌و كاته‌وه كه ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌كات تیمه‌كانی فرۆكه‌وانی و چه‌ند لایه‌نێكی تری په‌یوه‌ندیدار به‌دوای شێره‌كه‌دا وێلچن به‌ڵام نازانن ڕووی كردۆته كوێ.
هه‌ندێك له هه‌وادارانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به ته‌نزو گاڵته پێكردنه‌وه له‌و بابه‌ته ئه‌ڕوانن و وێنه‌ی جۆراو جۆری له‌باره‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سورن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو كاره‌ساتێك به‌رپار بكات و په‌لاماری شوان یان هه‌رچ هاوڵاتییه‌كی تر بدات.
كه‌سێك نوسیویه‌تی "ده‌بێت ئه‌م شێره هی چ به‌رپرسێك بێت له‌برساندا هه‌ڵهاتبێت" یه‌كێكی تر وه‌ڵامی ده‌داته‌وه كه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه ئه‌و چیرۆكه "ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك پێوه‌ی مه‌شغوڵ بێت و بیر له‌مووچه‌كه‌ی نه‌كاته‌وه".
هاوڵاتییه‌ك وێنه‌ی خۆی له‌ژێر به‌تانییه‌ك بڵاوكرده‌وه‌و لێی نوسی ئه‌وه شێره‌كه‌یه، یه‌كێكی تر شێرێكی لایلۆنی داناوه.
لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند به‌رده‌وامین له‌گه‌ڕان و پشكینینی ناوچه‌ی بازیان به‌ره‌و سلێمانی به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا "بیجگه له‌چه‌ند جێ پێیه‌ك كه گومانی ئه‌وه ده‌كه‌ین جێ پێی ئه‌و بێت هیچ ئه‌سه‌ری نییه".
بابه‌تی بینینی ئه‌و شێره له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتییه‌كه‌وه گه‌رمه، به‌شێك له‌هه‌وادارانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رقاڵكردووه به‌ڵام به‌شێكی تریش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه وروژاندنی ئه‌م جۆره بابه‌تانه مه‌به‌ستداره‌و بۆ سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵكه تاوه‌كو كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بیرچێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی شایه‌تحاڵ هه‌یه كه ئه‌و شێره له‌ناوچه‌ی بازیان بینراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كه‌س خۆی نه‌كردۆته خاوه‌نی شێره‌كه. له‌كاتێكدا چیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی گێڕانه‌وه مێژووییه‌كان ئاژه‌ڵی شێری نه‌بووه، به‌ڵام چه‌ند پڵنگێك بینراون. ئه‌ویش له‌كاتی خۆیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرا كه هاوڵاتیان له‌ده‌ره‌وه هێناویانه و به‌ریانداوه‌ته شاخ و ده‌شتی كوردستان.
PM:04:58:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 5240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت