وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: چه‌كدارێكی‌ داعش له‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركرا



وێستگه‌ نیوز- 
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش رایده‌گه‌یه‌نێت، لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری عیراقەوە بەهاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانراوە تیرۆریستێکی داعش له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەستگیربکرێت.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 21ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگه‌یاندووه‌، ئێوارەی 20ی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری عیراقەوە بەهاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانراوە تیرۆریستێکی داعش له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەستگیربکرێت.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش ئاماژەی بەوەشکردووه‌، چەکدارانی داعش هەرگیز ناتوانن بە ئارامی بژین، تاکۆتایی زەوی بەدوایانەوە دەبن.


PM:03:13:21/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 2272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت