به‌چه‌ند قۆناغێك ده‌ست ده‌كرێت به‌ داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان


وێستگه‌ نیوز- 
به‌بڕیاری‌ مسته‌فا كازمی‌، وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عیراق ده‌ست به‌ داخستنی‌ كه‌مپی‌ ئاواره‌كان ده‌كات و  له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌میشدا پێنج كه‌مپ داده‌خرێن. 

به‌پێی‌ پلانه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عیراق، كه‌ میدیاكانی‌ عیراق بڵاویانكردۆته‌وه‌، داخستنی كه‌مپه‌كان هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌ به‌ڵام ده‌كه‌وێته‌ قۆناغی‌ كۆتاییه‌وه‌.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 21ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، كه‌ریم نوری بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، داخستنی‌ كه‌مپه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ په‌نابه‌ران به‌پێی فه‌رمانێكی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراقه‌ و له‌  سه‌ره‌تا پێنج كه‌مپ له‌ به‌غدا و دیاله‌ داده‌خرێن.

وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عیراق، به‌پێی‌ پلانێكی‌ سێ‌ قۆناغی‌، پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ زێدی‌ خۆیان، سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانی‌ ئاواره‌كان داده‌خات، به‌ڵام كه‌مپه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دوایین قۆناغدا داده‌خرێن.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، نزیكه‌ی‌ 300 هه‌زار ئاواره‌ له‌ ناوخۆی‌ عێراقدا ماون، كه‌ زۆرینه‌یان له‌ كه‌مپه‌كانی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمدان.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چه‌ند كه‌مێپێكی‌ په‌نابه‌رانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بونیان هه‌یه‌، به‌ڵام تائێستا وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عیراق ئاماژه‌ی‌ به‌ داخستنی‌ ئه‌و كه‌مپانه‌ نه‌داوه‌. 


PM:02:58:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت