پۆلیسی ھەولێر باندێکی دزییان دەستگیرکرد
وێستگه نیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمهتباری راگهیاند كه چەندین کاری نایاسایان ئهنجامداوه.
بەپێی راگەیەنەدراوەکەی پۆلیسی ههولێر كه ئهمڕۆ چوار شهممه 21ی تشرینی یهكهمی 2020، بڵاویكردۆتهوه رایگهیاندووه،تیمێکی لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر پێکھێنراوە و توانیویانە (ر.ح.ح.) دەستگیربکەن، کە بەشێوەیەکی وەھمی ئۆتۆمبێلی بە ھاوڵاتییەک فرۆشتووە، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا داری کارەبایی و چەکی بێ مۆڵەتی پێبووە، ویستوویەتی بۆ روبەڕووبوونەوە لەگەڵ ھێزەکانی پۆلیس بەکاری بھێنێت، بەڵام پێش ئەوەی دەستی بکاتەوە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
پۆلیسی ههولێر ئاشكراشیدهكات، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکە دانی بەوەداناوە کە بە ھاوبەشی لەگەڵ دوو کەسی دیکە بەناوەکانی (ع.ە.ح.) و (م.ع.ر.) تاوانی ئەنجامداوە، دواتر ھەردوو تۆمەتبارەکەی دیکەش دەستگیرکراون.
بهپێی راگهیهندراوهكه، ھەرسێ تۆمەتبار دانیان بەوەدانا چەند دزییەکی دیکەیان کردووە وەک (دزینی 40 ملیۆن دینار، 20 ھەزار دۆلار، 35 ھەزار دۆلار و 38 ھەزار دۆلاری دیکە.
PM:02:42:21/10/2020
ئهم بابهته 1004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت