ته‌ندروستی عیراق: له 24 كاتژمێری رابردوودا 49 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سێ هه‌زار و 920 توسبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه و 49 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 920 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته 434 هه‌زار و 598 توشبوو.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، له 24 كاتژمێری رابردوودا 49 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدانیش گه‌یشتوه‌ته 10 هه‌زار و 366 كه‌س.
له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، دوو هه‌زارو 602 توشبوو كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ 366 هه‌زار و 134 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 84.2%ی كۆی توشبووان.
PM:03:52:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت