له‌باره‌ی موچه‌ی په‌رله‌مانتارانی عیراقه‌وه رونكردنه‌وه ده‌درێت
وێستگه نیوز-
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ره‌تی ده‌كاته‌وه موچه‌ی مانگانه‌ی په‌رله‌مانتاران بگاته 10 ملیۆن دینار.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی موچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا زانیاری نادروست سه‌باره‌ت به موچه‌ی په‌رله‌مانتاران بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه رونبكه‌ینه‌وه موچه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به یاسا دیاری ناكرێت و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاشكراشیده‌كات، كۆی گشتی بودجه‌ی په‌رله‌مان له هه‌زار به‌ش، چوار به‌شی بودجه‌ی گشتییه و ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌ر زانیاریه‌كن، كه تایبه‌ت بێت به كاری په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی موچه ناڕاسته.
AM:10:19:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت