لە ئەڵمانیا فۆتۆگرافەرێكی كورد بە بێدەنگی بەشداری پێشانگایەك دەكات


وێستگە نیوز ـ
رەوەند جەواد، فۆتۆگرافەرێكی كوردە ماوەیەكی زۆرە لە تاراوگە دەژی و فۆتۆگرافی بەهرەیەكی منداڵی ئەوە، سەرەتا لە فۆتۆی رۆژنامەوانیەوە دەستپێكردووە، دواتر فۆتۆ مۆدیل و چەندین پرۆژەی دیكە، دواین چالاكی فۆتۆگرافی رەوەند جەواد بەشداریكردووە لە پێشەنگایە بەناوی (بێدەنگی) لە weikersheim  بە هاوكاری شارەوانی ڤایكەسهام.


رەوەند جەواد لەبارەی چۆنیەتی بەشداریكردنی لە پێشەنگاكە، باسلەوە دەكات پرۆژەكە ماوەیەك پێش ئێستا راگەیاندرا، كراوە بوو بۆ سەرجەم فۆتۆگرافەرانی  جیهان.

وتیشی: "بە گرنگم زانی بەشداری بكەم و بەرهەمەکەم گوزارشت لەسەردەمی كۆرۆنا بكات، بە دوو فۆتۆ بەشداریم کرد، فیگەرەكەم ژنێكی كوردە، وێنەكە گوزارشت لە ئازار و مەینەتی ژنی كورد دەكات، سەرەرای خەم و گرفت و كێشەكانی هەمیشە بێدەنگە".

رەوەند بەشداری زیاتر لە 10 پیشەنگای هاوبەش و چەندین پێشانگەی تایبەت بەخۆی هەبووە.

رەوەند جەواد لەساڵی 1986 لە شاری هەولێر لەدایكبوە و لەدوای روخانی رژێمی بەعسەوە دەستی بە كاری رۆژنامەوانی كردوە، لەساڵی 2009 شدا دەستی بە كاری فۆتۆگرافی كردووە، ماوەی چەند ساڵێكیشە لە ئەڵمانیا وەك پەنابەر دەژی.


AM:11:49:14/10/2020






ئه‌م بابه‌ته 5520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو