نیمچه‌ڕوته‌كه‌ی سعودیه هه‌رای ناوه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
گرته‌ی ڤیدیۆیی كچێكی سعودی كه به جلی نمچه‌ڕوته‌وه ئۆتۆمبیل لێده‌خوڕێت و به شه‌قامه‌كاندا گه‌ڕاوه، هه‌رایه‌كی زۆری له‌و وڵاته ناوه‌ته‌وه و داوای ده‌ستگیركردنی ده‌كرێت.
كچه سعودییه‌كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا به شه‌قامه‌كانی شاری جده ئۆتۆمبیل لێده‌خوڕێت و دواتریش وه‌ك پیاده له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتی ده‌بینرێن كه هه‌ردوكیان جلی نیمچه‌ڕوتیان له‌به‌ردایه.
ڤیدیۆی ئه‌و دوو كچه له زۆربه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و زۆرێك له ره‌فتاریان توڕه‌یی و نیگه‌رانییان ده‌ربڕیوه كه به‌وجۆره و له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موحافیزكاری وه‌ك سعودیه‌دا به روتی ده‌سوڕێنه‌وه، پاشان هاشتاگێك به‌ناوی "رووته‌كه‌ی جده" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دانراوه و داوای ده‌ستگیركردنیان ده‌كرێت.
هه‌ندێكی دیكه‌ش ئه‌و ره‌فتاره‌یان به بوێری بۆ كچه‌كان ناوبردوه و ده‌ڵێن كه له سایه‌ی ئازادیدان به ژنانی سعودیه، ئه‌وان مافی خۆیان چۆن ره‌فتار بكه‌ن و چی له‌به‌ر بكه‌ن.
PM:11:56:04/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 27768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت