وەزارەتی ناوخۆ راگەیەنراوێكی سەبارەت بەتەقینەوەكەی ئەمشەو بڵاوكردەوە


وێستگە نیوز-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت،  ئەمشەو شەش موشەك بە ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران كە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێكیان نەپێكاوە و هیچ زیانێكی لێ نەكەوتووەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، كاتژمێر 8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەك بەئاڕِاستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران كە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێكیان نەپێكاوە و هیچ زیانێكی لێ نەكەوتووەتەوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، موشەكەكان لە سنووری ( بەرتڵە) لە نێوان گوندەكانی شێخ ئەمیر و تەرجلە لەسەر پیكابێك هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەكەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی، تیمە تایبەتەكانی ئەوان خەریكی لێكوڵینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.

وەزارەتی ناوخۆ روونیكردەوە "لەكاتێكدا بەتوندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆكانەیە ئیدانە دەكەین، لە هەمانكاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەك. داواش لە حكومەتی فیدراڵی دەكەین دەستبەجێ ئیجرائاتی پێویست وەربگرن".




PM:10:45:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو