زانیاری نوێ سەبارەت بەدەنگی تەقینەوەكەی هەولێر


وێستگە نیوز-

ئەمشەو چەند مووشەكێك لە نزیك هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كەوتونەتەخوارەوە.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی تایبەت بەوێستگە نیوز، ئەو دەنگە بەهێزەی لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا، دوو موشەك بووە لەدەڤەری خازر لەچیای زەرتك لەسنوری ناحیەی باشیكی سەر پارێزگای موسڵ ئاڕاستەی بنكەی هاوپەیمانان لەشاری هەولێر كراوە.

لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی داعش بەرووداوی راگەیاندووە، هێرشەكە كراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا سەرچاوەی هێرشەكە دیار نییە، بەڵام داوایان لە هێزەكانیان كردووە لە ئامادەباشیدابن و خۆیان بپارێزن.

ھەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن ئاراستەی موشەکەکان لە خازرەوەیە بۆ ھەولێر بووەو بەپێ زانیاریەکان لەدوای هێرشە موشەکییەکەش، دوو ھەڵیکۆپتەری ئەمریکی بەسەر شوێنی ھەڵدانی موشەکەکان لە خازر (نزیک چیایی زەرتک) دەستیان بە سوڕانەوە کردوە.

بیستی ئەو دەنگە گەورە لەشاری هەولێر لەكاتێكدایە، لەم هەفتەیەدا چەند جارێك باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەشاری بەغدا كرایە ئامانج، ئەمەریكاش بڕیاریداوە باڵیۆزخانەكەی دابخات.




PM:09:27:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 8056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو