لەنزیك فڕۆكەخانەی هەولێر دەنگێكی گەورە بیسترا


وێستگە نیوز-
دەنگێكی گەورە لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیستراوە، بەڵام تائێستا نازانرێت هۆكارەكەی چییە.

ئەمشەو لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەنگێكی گەورە بیستراوە، هەرچەندە تائێستا هیچ راگەیەنراوێكی فەرمی لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە لەو بارەیەوە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە موشەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەكە كرابێت و سیستەمی بەرگری موشەكی پوچەڵی كردبێتەوە.

بیستی ئەو دەنگە گەورە لەشاری هەولێر لەكاتێكدایە، لەم هەفتەیەدا چەند جارێك باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەشاری بەغدا كرایە ئامانج، ئەمەریكاش بڕیاریداوە باڵیۆزخانەكەی دابخات.




PM:09:06:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 4240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو