پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتیمانی بۆ مانگی 10 به‌رز ده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتیمانی له مانگی تشرینی یه‌كی ئه‌مساڵ له 20 كاتژمێره‌وه بۆ 22 كاتژمێر به‌رزده‌كاته‌وه.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگه‌یاند: بە تێكڕا لەمانگی نۆ دا 20 كاتژمێر كارەبامان داوە و بەپێی ئەو پلانەی هەمانە لە مانگی 10شدا پێدانی كارەبا دەگەیەنینە نزیكەی 22 كاتژمێر.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە و لە مانگی 11 واته تشرینی دووه‌م، 500 مێگاواتی دیكەی كارەبا بۆ سیستەمی كارەبای كوردستان زیاد دەكەین، ئەو كاتە ئەگەر گرفتی دیكەمان بۆ دروست نەبێت دۆخی كارەبا زۆر باش دەبێت.
رۆژی سێشه‌ممه 29ی ئه‌یلولی 2020، وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم ئاشكرایكرد، لە وەرزی زستان 500 مێگاوات کارەبا زیاد دەبێتە سەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی، بەڵام دەبێت هاوڵاتیانیش هاوکاربن لە بەهەدەرنەدانی کارەبا.
PM:07:04:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت