كارگه‌ی شیرینی سروشت داخرا
فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
وێستگه نیوز-
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی مێرو له شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی شیرینی سروشت یان داخست.
شوان حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سێی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كه كارگه‌ی شیرینی سروشت له گه‌ڕه‌كی هه‌واری تازه‌ی شاری سلێمانی داخست.
ئاشكراشیكرد، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ كارگه‌ی شیرینی سروشت و پشكنین بۆ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له دروستكردنی شیرینیه‌كه‌دا به‌كاری ده‌هێنێن، ده‌ركه‌وتووه مێروه زیان به‌خشه‌كانی تێدایه و خاوه‌نه‌كه‌شی له دروستكردنی شیریندا به‌كاری هێناوه.
شوان حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی ئه‌یلولی 2020، به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر 74 فه‌رده برنجی جۆراوجۆردا داگرت و له‌ناوی برد.
PM:06:43:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت