سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌ كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندکارانی راگه‌یاند

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە 4ی تشرینی یەکەمەوە خوێندنی ناو کەمپەس دەستپێدەکاتەوە.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە رایگه‌یاند: "دەستپێكردنەوەی‌ خوێندن لە رۆژی‌ یەك شەممە رێكەوتی‌ (4/ 10/ 2020) دەبێت لە زانكۆمان بە گەرانەوەی‌ خوێندكاران بۆ ناو كەمپەس، بەپێی دابەشكردنیان بەسەر گروپی بچوك بچوك رەچاوكردنی‌ كۆمەڵێك رێكاری توندی تەندروستی و پابەندبوون بەو بنەمایانەی وەزارەت بۆ دەستپێكردنەوەی‌ خوێندنی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن (2020-2021)ی‌ كە بە نوسراویان ژمارە (8728) لە رێكەوتی‌ (27/ 9/ 2020)، بۆ گشت زانكۆ و پەیمانگا حكومی‌ و تایبەتەكان، دەریكردوە".

داواش لە مامۆستایان و خوێندکاران دەکەن، کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و هەوڵبدەن بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی پەیوەست بەو دۆخە.

ئەوەش هاتووە، "زانكۆمان پەیرەوی‌ خوێندنی‌ (blended learning) دەكات بۆ تەواوكردنی‌ پرۆگرامی‌ خوێندنی‌ ئەمساڵ لە گشت بەشە زانستییەكان، ئەگەر ھەر حاڵەتێكی نەخوازراو ھاتە پێش. بەشەكان لەكاتی پێویست خوێندكاران لە چۆنیەتی پەیڕەوكردنی ئەو سیستەمە ئاگادار دەكەنەوە".

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، خوێندنی ساڵی 2019 – 2020 لە کۆتایی مانگی شوباتی رابردوودا راگیرا و بڕیاریش وابوو کە خوێندنی ئەمساڵی نوێی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بەشێوەی ئاوێتە (هەم ناوپۆل و هەم ئەلیکترۆنی) بێت.



PM:02:44:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت