یەكێتی بەمشێوەیە ساڵیادی كۆچی دوایی تاڵەبانی دەكاتەوە

‌جەلال تاڵەبانی

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ سێیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری كۆچكردووی حیزبەكە بەتایبەتیش لەڕووی میدیاییەوە یادەكە دەكاتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، یەكێتی دەیەوێت یادكردنەوەی ساڵیادی كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی لەڕووی میدیاییەوە گرنگی پێبدات ئەویش لەڕێگەی ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لەگەڵ سەركردە سیاسییەكان و كەسانی نزیك لەتاڵەبانی، هەروەها ئامادەكردنی فیلمی دۆكیومێنەری لەسەر تاڵەبانی، جگە لەوەش سەردانی مەزاری تاڵەبانی لەگردی دەباشان دەكرێت.

جەلال تاڵەبانی كۆتایی ساڵی 2012 كاتێك لەخولی دووەمی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بوو تووشی جەڵتەی مێشك بوو، دوای نزیك پێنج ساڵ مانەوەی، رۆژی 3ی تشرینی یەكەمی 2017 لەوڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد و رۆژی 6ی تشرینی یەكەمیش تەرمەكەی گەڕێنرایەوە شاری سلێمانی و لەگردی دەباشان بەخاك سپێردرا.


AM:11:57:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 4328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو