11 خاڵ وەك مەرج بۆ هاوردەی ئوتومبیل دیاریكرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی  بڵاوكردەوە و ئۆتۆمبێل دەبێت بەلایەنی كەم دوو ئێرباك لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABS ی هەبێت و دەبێت لە 100 كیلۆمەتر زیاتر نەڕۆیشتبێت كاتێك دەگاتە دەروازە سنوورییەكان.
 
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم مەرجەكانی هاوردەكردنی ئوتومبیلی بڵاوكردەوە كە لە 11 خاڵ پێكهاتووە ئەوانیش (ئۆتۆمبێل دەبێت بەلایەنی كەم دوو ئێرباك لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABS ی هەبێت. بڕوانامەی COC لەگەڵدا بێت، دەكرێت لە دەروازە سنوورییەكان لەلایەن كۆمپانیاكانی كوالیتی بڕوانامەی COC ی پێبدرێت. ئۆتۆمبێلی جۆری پاس لە 14 سەرنشین بەرەو سەرەوە مەرج نییە ئێرباگی هەبێت).
 
هەر بەپێی ئەو مەرجانە (ئۆتۆمبێلی كلاسیك دەبێت بەلایەنی كەمەوە 40 ساڵ بەسەر دروستكردنی تێپەڕبووبێت و دوای تۆماركردنی هیچ كڕین و فرۆشتنی پێوە ناكرێت. هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی و ئابووری دەبێت و كار بە هیچ نووسراوێك ناكرێت كە بە واژۆی وەزیری ناوخۆ نەبێت. هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی قەلغان درع تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆیە. ئۆتۆمبێلی كارەبا رسوماتی چوار پستۆن تۆماردەكرێت.  ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی و بیناسازی مەرج نییە ئێرباگی هەبێت).
 
لە مەرجەكانی دیكەش هاتووە (ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بۆ فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەهێندرێنە ناوەوەی هەرێمی كوردستان تەنیا بە ژمارەی میری تۆماردەكرێن و ناكرێت خاوەنداریێتی بگوازێتەوە جگە لە لەوانەی كە بەپێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 1986 دەفرۆشرێت، یان هەر یاسایەكی دیكە جێگای ئەو یاسایە بگرێتەوە. ئۆتۆمبێل دەبێت لە 100 كیلۆمەتر زیاتر نەڕۆیشتبێت كاتێك دەگاتە دەروازە سنوورییەكان. ئۆتۆمبێلی ستێرن لایی راست یان محور داخڵ ناكرێت و تۆمار ناكرێت).


AM:11:37:30/09/2020














ئه‌م بابه‌ته 14136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو