كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم ده‌ستیپێكرد


وێستگه‌ نیوز-
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تایبەتە بە كەركوك وناوچە جێناكۆكەكان.

ئه‌مڕۆ 30ی‌ ئه‌یلولی‌ 2020، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم ده‌ستیپێكرد و پێشتریش، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگه‌یاند: بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەی‌ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تایبەتە بە كەركوك وناوچە جێناكۆكەكان، بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر ڕاسپاردەی بڕیارێكی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی تایبەت پڕۆژەیەكیان بۆ ئەم مەبەستە ئامادە كردووە".

خالید شوانی راشیگه‌یاندووه‌: " كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی تر و دانیشتووانەكەی ڕووبەڕووی قۆناغێكی دژوار بوونەتەوە و سیاسەتی تەعریب لە ناوچانە جێبەجێ دەكرێت، ڕێگریگرتن لە تەعریب و پاراستنی مافی كوردستانیانی ئەم ناوچانە ئەركێكی نەتەوەی و نیشتمانییە".


AM:11:04:30/09/2020
















ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو