كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كێشه‌ی تێكه‌وت
وێستگه نیوز-
وابڕیاربوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی ئه‌یلولی 2020، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سلێمانی تایبه‌ت به سوتانی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی سه‌ر ڕێگای تاسڵوجه- سلێمانی و شاخی گۆیژه، ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌كه كێشه‌ی تێكه‌وتووه.
په‌یامنێری وێستگه نیوز، راگه‌یاند، له ئێستادا 22 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن واژۆیان كۆكردۆته‌وه كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نابێت به‌بێ ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها وتی، وابڕیار بوو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له كاتژمێر 10ی ئه‌م به‌یانییه ده‌ست پێبكات، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجام نه‌دراوه، چونكه هیچ كام له نوێنه‌رانی، پۆلیسی داراستن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ت ژینگه و شاره‌وانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه كه بانگهێشتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كراون ئاماده نه‌بوون.
دوو تێڕوانینی جیاواز له‌سه‌ر سوتانی دار سنه‌وبه‌ره‌كانی تاسڵوجه- سلێمانی و شاخی گۆیژه هه‌یه، تێڕوانینێكیان ئه‌وه‌یه كه ده‌وترێت دار سنه‌وبه‌ره‌كان به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست سوتێنراون بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كه‌ی بكرێت به پڕۆژه‌ی بازرگانی.
تێروانینی دووه‌م، ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت له‌سه‌رجه‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه به‌نیازی فرۆشتنی ئه‌و زه‌ویانه‌بن و بكرێن به پڕۆژه‌ی بارزگانی.
له به‌رواری 4ی ئه‌م مانگه به‌هۆكارێكی نادیار زیاتر له هه‌زار دار و نزیكه‌ی زیاتر له 350 دۆنم پوش و پاوان له شاخی گۆیژه‌ی سلێمانی ئاگری گرت، له 18ی ئه‌م مانگه‌شدا چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی سوتانی داره‌كانی سه‌ر رێگه‌ی تاسڵوجه- سلێمانی له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكرایه‌وه و به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی راپه‌ڕینیش له لێدوانێكی بۆ وێستگه نیوز رایگه‌یاند: "سووتاندنی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی سه‌ر رێگه‌ی تاسڵوجه كه سنووری شاره‌وانییه‌كه‌مانه راست نییه و هیچ شتێكی وا رووینه‌داوه".
هاوكات رۆژی شه‌ممه 19ی ئه‌یلول، ئاكۆ عەلی جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئەو دارسنەوبەرانەی كە سوتاون تازە نییە و لەم چەند رۆژەی رابردوودا رووینەداوە، رەتیشیكردەوە هیچ دەستێك لەپشت ئاگرەكەوە بوبێت.
AM:10:33:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت