سلێمانی.. پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل برینداری لێكهوتهوه
وێستگه نیوزـ
بهڕێوهبهرایهتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگهیاند، روداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا رویداو بەهۆیەوە كەسێك برینداربووە.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكردوە، روداوهكه لە نێوان دوو ئوتومبێلی تایبەت لە جۆرەكانی فۆرد فۆكس و تۆیۆتا ئۆریون لە ئەندەر پاسی خەبات رویداوە.
راشیگهیاندوه كه روداوەكە بەهۆی لێدان لە ئاماژەی ترافیكی سوربووە و تیایدا كەسێك برینداربووە.
PM:07:58:29/09/2020
ئهم بابهته 3344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت