دوو به‌رپرسی ئه‌منی پارتی له كه‌ركوك ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز ـ
دوو به‌رپرسی ئه‌منی پارتی له كه‌ركوك له‌سه‌ر "وه‌رگرتنی به‌رتیل" له لایه‌ن لیژنه‌ی ده‌سپاكی كه‌ركوكه‌وه ده‌ستگیركران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار لە دەستەی دەستپاکی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "دوو به‌رپرسی ئه‌منی پارتی له كه‌ركوك به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل له لایه‌ن لیژنه‌ی ده‌سپاكییه‌وه ده‌ستگیركران".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند: "هه‌ریه‌كه له عه‌مید سه‌میر تاهیر، به‌ڕێوه‌به‌ری ماده هۆشبه‌ره‌كانی كه‌ركوك و كاری كارگێڕی ناوچه‌ی هێزی ناوخۆی پارتی، له‌گه‌ڵ موقه‌ده‌م نه‌جمه‌دین عه‌لی، كه ئه‌ویش پارتییه، له‌سه‌ر وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌ستگیر كراون".
پێشتریش وێستگه نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عیراق بڵاویكردبوه‌وه: "رۆژی سێشه‌ممه 23ی ئه‌یلول، له‌سه‌ر داوای ئه‌وان پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، یه‌كێك له‌وانه عه‌میده‌و سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستانه به‌ناوی عوسمان عه‌بدوڵا".
به‌پێی زانیارییه‌كان: "عه‌مید عوسمان پێشتر كارگێری ناوچه بووه و له‌ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كه‌ركوكیشدا وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه".
زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه پێشتریش له‌سه‌ر هه‌مان دۆسییه كه بریتییه له‌وه‌رگرتنی به‌رتیل و كاری نایاسایی به زیاتر له سێ هه‌زار ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له سنووری پارێزگاكه، عه‌مید شێره سه‌ر سپی ده‌ستگیركراوه كه سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، "12 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ده‌ستگیركراون كه عه‌مید شوانی تیادایه پێشتر كارگێڕی كۆمیته بووه".
سه‌رچاوه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له نێو ئه‌و 12 كه‌سه چوار كوردی تیادایه باقییه‌كه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانن و سه‌رجه‌میان له زیندانی فرۆكه‌خانه‌ی موسه‌نا زیندانی كراون.
PM:06:04:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 31720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت