شوانكارێكی کورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیا گیانی له‌ ده‌ستدا

‌شاری ماکۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ
هاوڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ کە لە باکوری کوردستان( کوردستانی تورکیا) سەرقاڵی شوانی بووە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی تورکیا گیانی لە دەست دا.


بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە 27ی ئه‌یلولی 2020، هێزە ئه‌منییه‌كانی توركیا لە کوێستانەکانی پارێزگای قارس هەڵکەوتوو لە باکووری کوردستان و هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی ئەرمەنستان، شوانێکیان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە و ناوبراو بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.

هه‌واڵنێری رێكخراوه‌كه‌ لە ماکۆ رایگەیاندووه‌، شوناسی ئەو شوانە بە ناوی رەزا قوولکانوو، خەڵکی گوندی زەلکەی ژووروو"ی شاری ماکۆیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

رەزا قوولکانوو بە هۆی نەبوونی ئیش و دۆخی نالەباری ئابووری لە شاری ماکۆ، ماوەی شەش مانگە چووبۆوە باکووری کوردستان و لەوێ شوانی دەکرد.


PM:02:00:29/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت