ئەرکی‌ پاراستنی‌ ناوچەی‌ سەوزی‌ به‌غدا بەهێزێکی‌ تایبەت سپێردرا


وێستگه‌ نیوز-
حکومەتی‌ عیراق پاراستنی‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وزی‌ به‌غدای‌ به‌ هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ سه‌ر به ‌ده‌زگای‌ دژه‌تیرۆری‌ عیراق سپارد، به‌مه‌به‌ستی‌ بەرپەرچدانەوەی‌ هەر هێرشێک کە لەلایەن گروپەکانی‌ نزیک لەئێرانەوە بکرێتەسەر باڵیۆزخانەی‌ ئەمریکا.  

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی‌ ئه‌یلولی‌ 2020، میدیاکانی‌ عیراق رایانگه‌یاند: هێزێکی‌ تایبەتی‌ سەر بە دەزگای‌ دژە تیرۆری‌ عیراق ئەرکی‌ پاراستنی‌ ناوچەی‌ سەوزیان پێسپێردراوە.

هاوكات به‌پێی‌ وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ بۆ میدیا عیراقیه‌كان ئاشكرایكردووه‌، سپاردنی‌ ئەرکی‌ پاراستنی‌ ناوچەی‌ سەوز بە دژە تیرۆری‌ عیراق بۆبەرپەرچدانەوەی‌ هەر هێرشێکە کە لەلایەن گروپەکانی‌ نزیک لەئێرانەوە بکرێتەسەر باڵیۆزخانەی‌ ئەمریکا.


PM:01:24:29/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت