له سلێمانی رێكاری نوێ بۆ چاودێری كردنی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌گیرێته به‌ر
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
به‌مه‌به‌ستی وردتر چاودێری كردنی دوكانی گۆشت فرۆشه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند رێكارێكی نوێ ده‌گرنه‌به‌ر و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشیاری توند ئاڕاسته‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كات.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی وردتر چاودێری كردنی دوكانی گۆشت فرۆشه‌كان و رێگری كردن له ساغكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستو به نرخی فرێش و گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی پشكنینیان بۆ نه‌كراوه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه.
وتیشی: "ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌لایه‌ن كوشتارگه‌ی سلێمانییه‌وه پشكنینان بۆ ده‌كرێت و سه‌رده‌بڕرێن و ره‌وانه‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كرێن، له راپۆرتێكدا رۆژانه ئاڕاسته‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌كرێت تا له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كاندا بۆ دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و دوكانه و ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه سه‌ربڕراوانه‌ی له دوكانه‌كه‌دا هه‌یه، هه‌بێت".
روونیكرده‌وه: هه‌بونی زانیاری له‌سه‌ر دوكانه‌كه و ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه سه‌ربڕدراوانه‌ی به هاوڵاتیانی ده‌فرۆشرێت، رێگری له فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو یان گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دور له رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌رده‌بڕێن ده‌گرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ر دووكانێكی گۆشتفرۆشتن له‌و ژماره ئاژه‌ڵه سه‌ربڕاوه زیاتر هه‌بێت كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه بۆی دابین ده‌كات، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و شوێنه‌كه‌ش رووبه‌ڕووی داخستتن ده‌كاته‌وه.
روونیشیكرده‌وه: "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، بڕیاردراوه بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری به‌ڕێوه‌ببرێت و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستیه‌وه زیانه‌كانی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی پشكنینان بۆناكرێت و له‌شوێنی ناته‌ندروست سه‌رده‌بڕێت و به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، روونبكرێته‌وه تا هاوڵاتیان نه‌یخۆن".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی هۆشیاری توند ئاڕاسته‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "هه‌ر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن گۆشتی به‌ستو، گۆشتی بێمۆر و گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌لایه‌ن كوشتارگه‌ی سلێمانییه‌وه پشكنینیان بۆ نه‌ركراوه و له‌ده‌ره‌وه‌ی گوشتارگه‌كان سه‌ربڕدراوه له شوێنه‌كه‌یدا بگیرێت، ده‌ستبه‌جێ داده‌خرێت و مۆڵه‌تی كاركردنی لێوه‌ده‌گیرێته‌وه و هه‌روه‌رها له رێی به‌شی یاسایی قایمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاره یاساییه‌كانی دادگا ده‌كرێته‌وه".
PM:01:07:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت