وه‌زیری په‌روه‌رده: بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن ده‌سه‌ڵاتمان داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان
وێستگه نیوز-
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵاتمان داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان له‌ھه‌ر شوێنێك به‌تایبه‌تی له گونده‌كان ئه‌گه‌ر ژماره‌ی خوێندكار كه‌م بێت و ھێڵی ئینته‌رنێت خراپ بێت، ده‌توانن به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی له‌ته‌واوی قۆناغه‌كان خوێندن ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئه‌یلولی 2020، به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاری سلێمانی سێ خوێندنگه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی كرایه‌وه، هاوكات ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌سلێمانی رایگه‌یاند: " به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دراوه له 10 تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، پرۆسه‌ی خوێندن بۆ پۆله‌كانی یه‌ك و دووی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستپێده‌كاته‌وه، له ئێستاشدا خوێندنی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌ستپێكردووه و ئێمه له‌قۆناغی چاودێریكردنی پرۆسه‌كه داین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كۆرۆنا تاچه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر مامۆستا و خوێندكاران ده‌بێت".
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیكرد: "بڕیاری خوێندنی ئه‌لیكترۆنیمان داوه نه‌ك ئۆنلاین، چونكه دووشتی جیاوازن، ھه‌روه‌ھا ده‌سه‌ڵاتمان داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان له‌ھه‌ر شوێنێك به‌تایبه‌تی له گونده‌كان ئه‌گه‌ر ژماره‌ی خوێندكار كه‌م بێت و ھێڵی ئینته‌رنێت خراپ بێت، ده‌توانن به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی له‌ته‌واوی قۆناغه‌كان خوێندن ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
PM:12:56:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت