ئاسایشی سلێمانی باندێكی پێنج كه‌سی ده‌ستگیركرد
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، ده‌ستگیركردنی باندێكی پێنج كه‌سی راگه‌یاند، كه هه‌ستاون به فریودانی چه‌ند كه‌سێك له ڕێگه‌ی ئافره‌ته‌وه و دواتر ماڵه‌كانیان تاڵانكردوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئه‌یلولی 2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه: " له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روماڵ و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌رجۆره كارێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فریودان و ئه‌نجامدانی كاری نایاسی و تێكدانی ئاسایش و ئارامی هاوواتیان، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ڕۆژی (20/9/2020 ) له‌چالاكیه‌كدا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستكیربكه‌ن".
ئه‌وه‌ش هاتووه: تۆمه‌تباران به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ( 444) له‌یاسای سزادانی عیراقی به‌ناوه‌كانی ( م،ك،ك له‌دایكبوی ساڵی 1986 / د،ا،ح له‌دایكبوی 1990/ ا،ج،س له‌دایكبوی 1988 / ا،ع،ح له‌دایكبوی 1995 ڕه‌گه‌ز مێ / چ،ح،ح 1990 ڕه‌گه‌ز مێ ) ده‌ستگیركراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، تۆمه‌تباران هه‌ستاون به فریودانی چه‌ند كه‌سێك له‌ڕێگه‌ی ئافره‌ته‌وه و دواتر ماڵه‌كانیان تاڵانكردون و پاره و چه‌ك و ئاڵتونیان لێ دزیون، له‌هه‌ندێك تاواندا له‌ڕێگه‌ی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكیان بڕیوه و له‌هه‌مان كاتدا مامه‌ڵه‌یان به‌شوێنه‌واری به‌نرخ و گرانبه‌هاو مێژوییه‌وه كردووه.
ئاشكراشیكردووه، له‌كاتی ده‌ستگیركردن و پشكنینی ماڵه‌كانیان به فه‌رمانی دادوه‌ر چه‌ندین پارچه چه‌ك و زێر و بڕه‌پاره‌یان پێ گیراوه كه‌بریتین له (یه‌ك چه‌كی ئیم فۆر ، یه‌ك ده‌مانچه ، بڕی 2650 درهه‌می ئیماراتی )، سه‌رجه‌میان دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه و ڕوبه‌ڕوی یاسا كراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ دوو شه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی چوار تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه به‌ناوی سواڵكردنه‌وه دزیان له ماڵانكردووه و سیان تۆمه‌تباره‌كان له ڕه‌گه‌زی مێ بوون.
PM:12:40:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت