فڕۆکەکانی تورکیا سنوری ئامێدی بۆردومان دەکەن
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چیای مەتین لە دەڤەری نھێل سەر بە قەزا ئامێدیان بۆردومانکرد و بۆردومانەکە سەرەڕای سوتانی پوش پاوانی ناوچەکە، ترسیشی لای هاوڵاتیان دروستکردوە.
پەیامنێری وێستگەنیوز لە دهۆک رایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو دەیانجار ناوچەکانی گەلی سیڤا و دەڤەری نھێل لە قەزا ئامێدی بۆردومان کراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانکردنی ئەو شوێنە ترس و دڵەراوکێی زۆری لای ھاوڵاتیانی گوندەوارەکانی سنوری قەزای ئامێدی دروستکردووە.
AM:10:41:29/09/2020
ئهم بابهته 2000
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت