كه‌وتنه خواره‌وه‌ی كاتیۆشایه‌ك له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا قوربانیی لێكهوتهوه
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه موشه‌كێكی كاتیۆشا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا كه‌وته‌وه و ده‌وترێت كه كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ موشه‌كێكی كاتیۆشا له نزیك فڕۆكه‌خانی به‌غدا به‌سه‌ر ماڵێكدا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به سایته‌كه‌ی رایگه‌یاندوه كه له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كه سێ ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه كوژران و دووانی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:06:08:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت