وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق: 62 توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه له‌و ماوه‌یه‌دا 62 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار هه‌زار و 116ی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق راگه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دواین ئاماری توشبوان و گیان له‌ده‌ستدانی كۆرۆنای بڵاویكرده‌وه و تیایدا هاتوه، 4 هه‌زار و 116 توشبوی نوێ له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی توشبووان گه‌یشته 353 هه‌زار و 566 كه‌س.
ئاشكراشیكردوه، 62 توشبوی دیكه له سه‌رتاسه‌ری عیراق گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش ئاماری گشتی گیانله‌ده‌ستدان به نه‌خۆشیه‌كه بۆ 9 هه‌زار و 52 كه‌س به‌رزبۆوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هه‌زار و 111 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، به‌وپێیه تائێستا 284 هه‌زار و 784 توشبوی په‌تاكه چاكبونه‌ته‌وه.
PM:04:16:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت