په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێم بە سیاسی کراوە
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان
وێستگه نیوز ـ
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت، وه‌زیری دارایی عیراق پێی وتوون كێشه‌ی سیاسی ھەڵپەسێردراو لە نێوان حکومەتی ھەرێم و حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش به رای ئه‌و پهرلهنتاره كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، له لاپه‌ڕی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "رۆژی 26ی ئه‌م مانگه بانگهێشتی وەزیری دارایی عیراقمان کرد بۆ لیژنەی بەدواداچوون و ستراتیژیەت لە پەرلەمانی عێراق، روون کرایەوە کێشەی سیاسی ھەڵپەسێردراو لە نێوان حکومەتی ھەرێم و حكومه‌تی فیدراڵیدا ھەیە".
ده‌شڵێت: "لەو کێشانە حکومەتی ھەرێم بێکەم و کوڕی نیە و پشکی بەردەکەوێت لە چارەسەر نەکردنی کێشەکان، حکومەتی فیدراڵیش بێ کەموکوڕی نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت مافی مووچەخۆران بەم شێوەیە پێشێل بکرێت ئەوان باجەکەی بدەن".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان باس له ماۆستایان و مووچه‌كانیان ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئایندەی نەوەی داھاتوو لە دەست مامۆستایانەو مامۆستاش لەخەمی بەدەست ھێنانی نان و ژیانە، بایکۆتی مامۆستا لەدەوام قورسترین نامەیە بۆ حکومەت، دەوڵەتداری بەم شێوەیە ناکرێت!".
نووسینه‌كه‌ی بڵێسه جه‌بار فه‌رمان له كاتێكدایه كه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ماوه‌ی زیاتر له چل رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 27ی ئه‌یلوولی 2020، له ده‌ستپێكی پڕۆسه‌ی خوێندنی ساڵی 2020_ 2021 مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داوایان كرد مووچه‌كانیان به‌بێ دواكه‌وتن لێبڕین دابه‌ش بكرێت.
AM:10:27:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت