كچه خوێندكارێك نامه‌یه‌كی دایه سه‌رۆكی حكومه‌ت
مەسرور بارزانی زەنگی پڕۆسەی خوێندنی لێدا
وێستگه نیوز ـ
له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پۆلەکانی قوتابخانەی بەحرکەی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم داوای لە خوێندكاران کرد پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان بپارێزن، له‌و كاته‌شدا كچه خوێندكارێك نامه‌یه‌كی پێدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئەیلولی 2020، مەسرور بارزانی، سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێم لە قوتابخانەی ئامادەیی بەحرکەی کچان لە شاری هەولێر، زەنگی دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵی لێدا.
مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم پۆلەکانی قوتابخانەی بەحرکەی بەسەرکردەوە و داوای لە قوتابیان کرد پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان بپارێزن.
لەو میانەیەشدا کچە خوێندكارێك چووە بەردەم سەرۆکی حکومەتی هەرێم و نامەیەکی پێدا و وتی: "بەڵام ئێستا نا، دوایی بیخوێنەوە".
لەدوای لێدانی زەنگی ئەمساڵی خوێندن و دەستپێکردنی خوێندنی پۆلی 12، بڕیارە بەمنزیکانە پۆلی یەک و دووی بنەڕەتیش لە هۆڵەکانی خوێندن دەستبەخوێندن بکەن و پۆلەکانی دیکەش بەشێوەی ئۆنڵاین.
لێدانی زەنگی دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ لەکاتێکدایە، بەشێکی زۆر لە
مامۆستایان بەهۆی دواکەوتنی مووچە و خراپی بارودۆخی ژیان و میکانیزمی
دەستپێکردنەوەی خوێندن بایکۆتکردنیان راگەیاندووە.
AM:11:03:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 8540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت