سكی ژنه‌كه‌ی هه‌ڵدڕی تا بزانێت كۆرپه‌كه‌ی كوڕه‌ یان كچ

‌وێنە..گێتی

وێستگه‌ نیوزـ

پیاوێكی هندی كه‌ خاوه‌نی پێنج كچه‌، ئه‌مجاره‌ چاوه‌ڕوانی نه‌كرد بزانێت ژنه‌كه‌ی چیی ده‌بێت، سكی ژنه‌كه‌ی هه‌ڵدڕی تا بزانێت كچه‌ یان كوڕ.

پۆلیسی هندستان ورده‌كاریی ئه‌و روداوه‌ ترسناكه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ گوندی نیكپور له‌ ولایه‌تی ئۆتار برادیشی باكور رویادوه‌ و پیاوه‌كه‌ به‌ ئامێرێكی تیژ سكی ژنه‌ 35 ساڵه‌كه‌ی هه‌ڵدڕیوه‌ تا بزانێت كۆرپه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی كچه‌ یان كوڕ.

ژنه‌كه‌ سكی شه‌ش مانگ بووه‌ و به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌، له‌ لێۆڵینه‌وه‌كانیشدا پیاوه‌كه‌ بۆ پۆلیسی باس كردوه‌ كه‌ خاوه‌نی پێنج كچه‌ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ بزانێت كچی ده‌بێت یان كوڕ، بۆیه‌ سكی ژنه‌كه‌ی هه‌ڵدڕیوه‌.

تا بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌، ژنه‌ هندییه‌كه‌ هه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ و هیچ زانیارییه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌م كۆرپه‌یه‌ی بڵاونه‌بووه‌ته‌وه‌ و ره‌گه‌زه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه‌، كێ ده‌ڵێت ئه‌مجاره‌ش كۆرپه‌كه‌ كچ نییه‌.


PM:03:42:21/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 28544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو