شاجوان لوتی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شكاند
وێستگه نیوزـ
شاجوانی پێشووتری ئه‌مریكا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئوسترالیاوه تۆمه‌تبار كرا به‌كارهێنانی توندوتیژیی له راده‌به‌ده‌ر به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و شكاندنی لوتی، به‌مدواییه‌ش شاجوان بووه‌ته زۆرانباز.
بریتانی نیكۆل پۆتیت، ته‌مه‌نی 34 ساڵه و شاجوانی پێشووتری ولایه‌تی ڤێرجینیا بۆ ساڵی 2011 و هاوكات شاجوانی ئه‌مریكا بووه بۆ ساڵی 2012، بریتانی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌مریكای به‌جێهێشتووه له ئوسترالیا نیشته‌جێ بووه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی The Sunی به‌ریتانیا، شاجوان كه پیشه‌كه‌ی خۆی گۆڕیوه بۆ زۆرانبازی، تۆمه‌تباره به‌وه‌ی به زنجیری سه‌گ له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی داوه و برینی قووڵی كردوه‌ته پشتی.
شاجوانه‌كه ئه‌ویش له به‌رده‌م دادگا رایگه‌یاندوه كه بێتاوانه، به‌ڵام دادگا به وته‌كانی قایل نه‌بووه و تۆمه‌تێكی دیكه‌شی ئاراسته كرد‌و و به‌وه تۆمه‌تباری كردوه كه سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی زنجیر، لوتی خۆشه‌ویسته‌كه‌شی شكاندوه، دانیشتنه‌كانی دادگاش بۆ كۆتایی هێنان به دۆسیه‌كه بۆ مانگی ئه‌یلولی داهاتوو دواخراوه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه بریتانی به به‌كارهێنانی توندوتیژیی جه‌سته‌یی تۆمه‌تبار ده‌كرێت، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شاجوان تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی كردوه‌ته سه‌ر وید ماكێنزی هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی، به‌ڵام شاجوان تۆمه‌ته‌كانی شكست پێهێنا.
PM:07:11:24/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 5264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت