ناچاریان كرد روونكردنهوه بدات
مەجید و پەیڤین
وێستگه نیوز ـ
لە 24 کاتژمێری رابردوودا شووکردنی کچە کوردێک بە کوڕێکی سوودانی دەنگدانەوەی زۆری لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێكهوتهوه، کچەکە دهڵێت، "پێشتر شووم بە کوڕە کوردێک کرد، بەڵام جیابووینەوە و ئێستا ئەویش ژنی هەیە".
پەیڤین وەفا، ئەو کچە کوردەیە کە شووی بە مەجید کردووە کە خەڵکی سوودانە، به رووداوی راگهیاند: راستە خەڵكێکی زۆر کۆمێنت و قسەی زۆری کردووە لەسەر پرۆسەکە "بەڵام ئەوەی بۆمن گرنگ بوو نامە جوانەکان بوو و هیچی دیکە".
دەشڵێت: "کەسوکارەکەم زۆر تێگەیشتوون و مەجیدیش بەلایەوە ئاساییە کە خەڵک قسەی ناشرینی کردووە و ئەویش پێی گوتم "گوێی پێمەدە".
سەبارەت بە یەکترناسینیان پەیڤین دەڵێت، "لە دەزگایەکی خێرخوازی یەکدیمان ناسی، هەرچەندە کەسوکارەکەم سەرەتا پێیان خۆش نەبوو، بەڵام دواتر رازیی بوون و وتیان کە لارییان نییە لەسەر هاوسەرگیرییەکە".
بە وتەی پەیڤین پێشتر مەجید شارەزای کوردستان بووە و دەشڵێت، زۆر حەزی لە جلوبەرگی کوردی و خواردنی کوردەوارییە. پەیڤین و مەجید دەستگیراندارن، بەڵام تا ئێستا لەبەر کۆرۆنا نەیانتوانیوە ئاهەنگ بکەن، دەشڵێت "ئەگەر ئاهەنگیش نەکەین، رێوڕەسمێکی بچووک رێک دەخەین".
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڤیدیۆی کوڕێک بڵاوهوە و وتی: "پەیڤین هاوژینی من بووە و تا ئێستا لێی جیانەبووەمەتەوە"
بەڵام پەیڤین ئەو قسانەی رەتکردەوە و رایگەیاند: "ئەو لەلای مەلا تەڵاقنامەکەی وەرگرتووە و هیچ پەیوەندییەکم بەوەوە نەماوە و ئێستاش ئەو ژنی هەیە".
پەیڤین لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت، "هیوادارم ئەو رەگەزپەرستییە نەمێنێت و ئەوەی من کردوومە تازە نییە و زۆریش ئاساییە و پێشتریش ئەم جۆرە هاوسەرگیرییانە هەبوون، لەبەرئەوە ئێمە هەموومان خوای گەورە دروستیکردووین".
PM:02:38:18/08/2020
ئهم بابهته 9708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت