پزیشكێكی بەناوبانگی کورد خۆی كوشت
دکتۆر یاسین
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جەمال
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی پزیشكێكی مێشک و دەمار له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی كوشت و پۆلیسی سلێمانیش زانیاری زیاتر ده‌دات.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی چوارشه‌ممه 12ی ئابی 2020، پزیشكێك بەناوی دکتۆر یاسین پسپۆری نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕ بڕەی پشت له نهۆمی سێیه‌می ماڵه‌كه‌ی خۆیان به چه‌كی جۆری ده‌مانچه خۆی كوشتووه.
وتیشی: "پۆلیس چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، ده‌مانچه‌كه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه".
روونیشیكرده‌وه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێزان و منداڵه‌كانی له ماڵ بوون، هیچ گومانێك له خۆ كوشتنه‌كه‌ی نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز كه‌له ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی كوشتووه پزیشكی مێشك و ده‌ماره و تا ئێستاش هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
PM:01:02:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 6856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت