"له‌هیچ شوێنێكی دنیادا نه‌بووه بۆ په‌تایه‌كی گشتی خه‌ڵك پاره سه‌رف بكات بۆ ڕزگاربوونی"
د.هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی
وێستگەنیوز-
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 11 رۆژ بەسەر جەژنی قورباندا بەهۆی پابەندبوونی هاوڵاتیان هیچ ئاماژەیەک بۆ بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی بەدیناکرێت، لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستیش بۆ دیاریکردنی نرخی چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتییەکان باوەڕی وایە "کە له‌هیچ شوێنێكی دنیادا نه‌بووه بۆ په‌تایه‌كی گشتی خه‌ڵك بچێت پاره سه‌رف بكات بۆ ڕزگاربوونی، بۆیە بڕیارەکە نا لۆژیکی و نازانستییە و رەتیدەکەنەوە".
د.هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا پێشبینیمان كرد دۆخی كۆرۆنا له‌و ماوه‌یه‌یه‌ی كه‌به‌ره‌و ڕوومان بوویه‌وه هه‌تا دوای جه‌ژنیش به‌دڵنیاییه‌وه ، ئاماره‌كان ڕوو له‌خاوبوونه‌وه بوون به‌ئاراسته‌ی سه‌قامگیری بارودۆخه‌كه‌وه ده‌توانم بڵێم ئێستا بارودۆخی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌كۆرۆنا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی له‌بارێكی جێگیر و سه‌قامگیردایه وه‌كێرڤی توشبوون به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا به‌ر له‌جه‌ژن ڕووی له‌دابه‌زین كردووه له‌ڕوژانی جه‌ژنیش و دوای جه‌ژنیش هه‌روه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه ناو به‌ناو ڕۆژانێك هه‌بێت حاڵه‌ته‌كان هه‌ندێك زیاتربن له ڕۆژانی تر به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌كێرڤی تووشبوون و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا و ده‌ست نیشانكردن ڕوو له‌كه‌می كردووه له‌پارێزگای سلێمانی ئه‌مه هه‌م له جێی پێشبینییه‌كانی ئێمه بوو ، هه‌م مایه‌ی دڵخۆشیشه بۆ ئێمه كه‌ئاماری مردن و گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه."
ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی نرخی نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ئاماژەی بەوەکردوە،" ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ده‌ركراوه بڕیارێكی زۆر "نامه‌نتیقی و نازانستییه نازانم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌ركراوه! به‌ڵام ئه‌مه به‌ڕاستی به‌لاڕێدابردنی خزمه‌تی گشتییه به‌ئاراسته‌ی قازانج بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، وه‌هیچ خزمه‌تێك نه‌به‌بواری زانستی و به‌بواری ته‌ندروستی ئه‌و خه‌ڵكه ناكات بگره جیاوازیه‌كی چینایه‌تی دروست ده‌بێت له‌نێوان دوو چیندا كه هه‌ردوولا لێی زیانمه‌ندده‌بن."
د.هێرش سه‌لیم پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی به‌وه هێنایه‌وه كه" ئه‌م بڕیاره دانه به‌رچه‌قۆی ملی نه‌خۆشانی ڤایڕه‌سی كۆرۆنایه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، واته خزمه‌تگوزاریه‌ك كه گشتییه و پێویست ده‌كات بۆ هه‌موو نه‌خۆشێك فه‌راهه‌م بكرێت و هه‌موو نه‌خۆشێك وه‌كو یه‌ك سوودی لێ ببینێت به‌ڵام دێن خه‌ڵك جیاده‌كه‌نه‌وه تا بچن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند" ئه‌و بڕیاره متمانه‌ی كه‌رتی گشتی له ده‌ست ده‌ده‌یت كه‌رتی گشتی لای هاوڵاتیان وا بێ متمانه ده‌بێت ئیتر ئه‌وه‌ی كه نه‌داریش بێت "سواڵ" ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بچێت له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تدا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، دووه‌میان متمانه‌ی كارمه‌ندانی خودی ته‌ندروستی له ده‌ست ده‌ده‌یت له‌به‌رئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش له‌نه‌خۆشخانه‌كان خزمه‌تی نه‌خۆشی كۆرۆنا ده‌كات له‌ولاشه‌وه كارمه‌ندی كه‌رتی تایبه‌ت پاره‌یه‌كی باشی دێته ده‌ست و له‌وانه‌یه هه‌مان خزمه‌تگوزاری به كواڵیتی ئێمه‌ش نه‌بێت قازانجێكی باش ده‌كات ئه‌و كاته كۆچی كارمه‌ند له‌شوێنه گشتییه‌كانه‌وه به‌ره‌و شوێنی تایبه‌ته‌كان ده‌ست پێده‌كات، كه‌رتی گشتی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوه‌ننه‌كراو فه‌شه‌لێكی گه‌وره چاوه‌ڕێی ده‌كات."
جێگری بەڕیوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، " بڕیاره‌كه كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كه بۆ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشخانه‌ی تری تایبه‌ت جگه له‌وانه‌ی كه حكومین، هه‌ندێك له‌نه‌خۆشخانه تایبه‌تییه‌كان له‌هه‌ولێر نه‌خۆشی كۆرۆنا-یان وه‌رگرتووه ده‌فته‌رێكیان پێ خه‌واندوون له‌نه‌خۆشخانه‌كه تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت له‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌ڵام ئه‌مه به‌ڕاستی خۆی له خۆیدا كاره‌ساته هیوادارم خه‌ڵك نه‌چێته ژێرباری ئه‌وه‌ی كه‌بۆ چاره‌سه‌ر ڕوو بكاته كه‌رتی تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه حكومه‌ت مولزه‌مه كه‌خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هه‌موو كه‌سێك وه‌كو یه‌ك دابین بكات."
ئاماژه‌ی به‌وەشكردوە، " له‌سنوری پارێزگای سلێمانی له یه‌كه‌م ڕۆژی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا تائه‌م ساته‌ش هه‌موو ده‌زگاكانی ته‌ندروستی به‌هه‌موو جۆرێك خستۆته خزمه‌تی تووشبووانی كۆرۆنا، كارمه‌ند و پزیشكان به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه ویستویانه خزمه‌تێكی باش به‌كه‌رتی گشتی بكه‌ن به‌ئاراسته‌ی زیاتر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌تووشبووانی ڤایڕه‌سی كۆرۆناوه، وه هیچ بارودۆخێكی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌گه‌ر سنوری نه‌خۆشخانه‌كانی تری گرتبێته‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنای نه‌گرتۆته‌وه بگره زیاتریش و باشتریش ده‌وامی تێداكراوه، تائه‌م ساته‌ش هیچ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له سنوری پارێزگای سلێمانی یه‌ك نه‌خۆشی كۆرۆنای تێدا داخل نه‌كراوه، به‌و پێیه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی لێی داخل ده‌كرێت هه‌موو پێداویستی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنای تێدایه چونكه ناكرێت نه‌خۆشێك تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی تر بكه‌یت و ببێته هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر."
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌شڵێت" وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌دانانی نرخی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا هیچ پرسێكی به ئێمه نه‌كردووه و ڕاوێژی به‌هیچ كه‌سێك نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی كه ده‌یكات بانێكه‌و دوو هه‌وا-یه، چونكه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆشیاری داوه‌ته تاقیگه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشكنین بۆ ڤایڕه‌سی كۆرۆنا نه‌كه‌ن به حساب ئه‌مه په‌یوه‌سته به ئه‌منی قه‌ومییه‌وه، ده‌بێت تاقیگه‌كان "مواسه‌فاتی" تایبه‌تیان هه‌بێت ئێستا خێره دێت نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان ده‌كات به شوێنی وه‌رگرتنی نه‌خۆشی كۆرۆنا؟! دوو شتی زۆر له‌یه‌ك جیاوازن! وه ئه‌مه به‌ڕاستی هه‌ڵكردنی ئاڵای سپی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت به‌وه‌ی كه ده‌ریده‌خات ئێمه ده‌ره‌قه‌تی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا نایه‌ین وه ئه‌مه ته‌سلیم ده‌كه‌ین به قه‌ده‌رێكی نادیار بۆ كه‌رتی تایبه‌ت به ئاره‌زووی خۆیان خه‌ڵك چی لێده‌كه‌ن باوا لێبكه‌ن، ئه‌مه به خواردنی مافی گشتی هه‌موو هاوڵاتیان داده‌نێم."
له‌به‌شێكی تری وتووێژه‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، د.هێرش سه‌لیم ئه‌وه‌شی وت" له بنه‌ڕه‌تدا خزمه‌تگوزاری كۆرۆنا له‌هه‌موو دنیادا تا ئێستا نه‌مانزانیووه كه به‌پاره بێت، له وڵاتانی ده‌ره‌وه خه‌ڵك دڵنیایی ته‌ندروستی هه‌یه یاخود خه‌ڵكانێك كه توشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا ده‌بن ده‌نێردرێنه ماڵه‌وه و موچه‌كانیشیان بۆ سه‌رف ده‌كرێت، ئه‌مه له هیچ شوێنێكی ئه‌م دنیادا نه‌بووه كه‌په‌تایه‌كی گشتی وه‌كو كاره‌سانتێكی سروشتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت خه‌ڵك بچێت پاره سه‌رف بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌و ئافاته ڕزگاری بێت، ئه‌مه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته، ئه‌ركی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانیه‌كانه كه‌خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئه‌مجۆره نه‌خۆشیانه دابین بكه‌ن، من خۆم وه‌كو كه‌سی دژی هه‌موو جۆره بڕیارێكم به‌تایبه‌تی به ئاراسته‌ی ئیستغلال كردنی نه‌خۆش."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌تییه‌كان له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌تان جێبه‌جێده‌كرێت؟ د.هێرش سه‌ید سه‌لیم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، " باوه‌ڕناكه‌م جێبه‌جێبكرێت، چونكه ئێستا توانای سه‌نته‌ره‌كانی ئێمه كه‌تایبه‌تن به‌ڤایڕه‌سی كۆرۆنا سێ هێنده‌ی تر هه‌ڵده‌گرێت، له‌به‌رئه‌وه پێویست ناكات هیچ نه‌خۆشێك بۆ چاره‌سه‌ر ڕووبكاته نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان."
لەبارەی بوونی توشبووی کۆرۆنا و نەخۆشی دیکەش لەناو یەک نەخۆشخانەی کەرتی تایبەتدا ئەوەی خستوەتەڕو، " ده‌بێت نه‌خۆشخانه كه تایبه‌ت بێت به ڤایڕه‌سی كۆرۆنا، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بێت و هیچ نه‌خۆشێكی تری بۆ نه‌چێت بێجگه له‌نه‌خۆشی كۆرۆنا، خۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانیش خۆیان قبوڵ ناكه‌ن شتی واهه‌بێت هه‌م نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌م ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تر جگه له ڤایڕه‌سی كۆرۆنا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن كه نه‌خۆشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا تێدا بێت، به‌ڕاستی له نا هۆشیاری ته‌ندروستی خۆیانه بیانه‌وێت سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بكه‌ن چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هیچ نه‌خۆشیه‌كی تری نه‌بێت و بچێت بۆ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك ده‌بێت ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو بێت تووشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا-ش ده‌بێت له‌و نه‌خۆشخانه‌یه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و نه‌خۆشخانانه تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌بێت و خه‌رجی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش حكومه‌ت له ئه‌ستۆی بگرێت نه‌ك نه‌خۆشه‌كه خۆی، من وه‌كو جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی سلێمانی ئه‌مجۆره بڕیاره سه‌رله‌به‌ری ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه و به بڕیارێكی نازانستی و نامه‌نتقی و نا عه‌قڵانی ده‌زانم، هه‌رچه‌نده هێشتا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆنه‌بوینه‌ته‌وه ، نازانم ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بڕیاری چی ده‌دات به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه منیش و هاوڕێكانیشم ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون ڕه‌تی ئه‌م بڕیاره‌ی نرخه‌كان ده‌كه‌نه‌وه."
PM:12:00:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت