19 تووشی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان تۆمارکران


وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی

ھاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاند، لە رۆژئاوای کوردستان 19 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران کە سێ لەو حاڵەتانە کارمەندی تەندروستین و کۆی گشتی توشبوانیش گەیشتە 138 حالەت.

د. جوان مستەف، ھاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا راگەیاند:" ئەمڕۆ سێشەممە 19 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا تۆمارکران".

وتیشی:" چوار حاڵەت لە حەسەکە و نۆ حاڵەتیش لە قامیشلۆ تۆمارکراون کە سێ لەو حاڵەتانە کارمەندی تەندروستین و یەکێکیان لە تل حەمیس و پێنج حاڵەتیش لە شەھبا  تۆمارکراون".

ئاماژە بەوەشکرد:" حاڵەتێکی گیان لە دەستدان لە جەزیرە تۆمارکرا و کۆی گشتی تووشبوانی کۆرۆنا لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا گەیشتە 138 حاڵەت ".


AM:11:36:11/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو