به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه تره‌مپ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی جێهێشت
وێستگه نیوزـ
له‌كاتی سازكردنی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی، ته‌قه كرا و سه‌رۆكی ئه‌مریكاش كۆنگره‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك جێهێشت و دواتر هاته‌وه وتی "هه‌موو شتێك كۆنتڕۆڵ كراوه.
له‌وكاته‌دا كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لێدوانی رۆژنامه‌وانیی ده‌دا، ئەندامێکی تیمی خزمەتگوزاریی ئاسایش، چووە سەر ستەیجی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ترەمپ و چەند قسەیەکی بەگوێیدا چرپاند.
ترەمپ لەکاتی چونە دەرەوەی لە هۆڵەکە پرسیاری ئەوەیکرد چی رویداوە، هه‌ر زووش کۆشکی سپی داخرا و ده‌ركه‌وت كه روداوێکی تەقەکردن لەدەوروبەری کۆشک هه‌یه، دوای 9 خولەک ترەمپ گەڕایەوە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە و ڕایگەیاند بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و تیمی خزمەتگوزاری نهێنی تەقەیان لە گومانلێکراوێکی چەکدار کردووە.
تیمی خزمەتگوزاریی نهێیی‌ش روداوەکەیان پشتڕاستکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەفسەرێک تەقەی لە گومانلێكراوێك كردوه و له روداوه‌كه‌شدا ئەفسەرەکە و پیاوێک برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
AM:11:23:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت