هێزێكی سه‌ربه كازمی هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ماڵی وه‌زیری پێشووی كاره‌با
لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری پێشووی كاره‌بای عیراق
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری پێشووی كاره‌بای عیراق رایگه‌یاند كه هێزێكی سه‌ربه نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و دوای قوفڵدانی ماڵه‌كه‌ی، پاسه‌وانیشیان بۆ داناوه.
لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری پێشووی كاره‌بای عیراق له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویتته‌ر نوسیویتی كه له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یدا له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌ی سه‌ربه كازمییه‌وه، خۆی له‌وێ نه‌بووه.
هێزه‌كه وتویه‌تی كه له نوسینگه‌ی كازمییه‌وه هاتون و فه‌رمانی چۆڵكردنی خانوه‌كه‌یان پێیه، به‌ڵام هیچ فه‌رمانێكی فه‌رمی و یاساییان پیشان نه‌داوه، به‌ڵكو به زه‌بری هێز چونه‌ته ناو ماڵه‌كه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر سێرڤه‌رێكدا گرتوه و ماڵه‌كه‌یان داخستوه پاسه‌وانیان بۆ داناوه.
خه‌تیب راشیگه‌یاندوه "ئێستا من له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌مم و گرێبه‌ستی به‌كرێگرتنی ماڵه‌كه‌شم پێیه كه تا كۆتایی ئه‌مساڵه و پاره‌شم داوه، نازانم چی روو ده‌دات".
لوئه‌ی خه‌تیت له كابینه‌ی پێشوی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا وه‌زیری كاره‌با بووه و باس له‌وه ده‌كرێت كه خه‌تیب چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵیی له گرێبه‌سته‌كانی كاره‌بادا له‌سه‌ره.
AM:11:12:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت